په‌نابه‌ران

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: له‌ %60 كه‌یسی په‌نابه‌ران قبوڵ ده‌كرێن و مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن

 

وه‌زیری په‌نابه‌رنای یۆنان، نۆتیس میتاراكیس، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Kathimerini ڕایگه‌یاند كه‌ تا كۆتایی ئه‌م ساڵ وه‌ڵامی 40.000 كه‌یسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران ده‌درێته‌وه‌ و له‌ %60 وه‌ڵامه‌كان قبوڵ ده‌بێت و مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن. واته‌ به‌شێكی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌و داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنان كردووه‌، كه‌یسه‌كانیان قبوڵ ده‌كرێن.

به‌ گوێره‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌و هۆتێلانه‌ داده‌خرێن كه‌ په‌نابه‌ریان تێدایه‌ و ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن یاخود ڕه‌فزیان پێده‌درێت، له‌ شوێنی مانه‌وه‌یان ده‌رده‌كرێن.

به‌پێی پلانی حكومه‌تی یۆنان، له‌ 01/06/2020ه‌وه‌ ده‌ست به‌ ده‌ركدنی 11.237 په‌نابه‌ر له‌ ماڵ و خانو هۆتێل و كه‌مپه‌كان ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ یاخود ڕه‌فزیان پێدراوه‌ سوودمه‌ندی پرۆگرامی ESTIA و Filoxeniaن. بڕیار وایه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ 50.000 په‌نابه‌ر له‌ شوێنی نشته‌جێبوونیان ده‌ربكرێن. ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌و خانمانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ دووگیانن و به‌م زووانه‌ منداڵیان ده‌بێت، یاخود ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نیان له‌ گه‌ڵه‌ و له‌ حاڵه‌تێكی تایبه‌تدان.

UNHCR نیگه‌رانه‌…

له‌ هه‌مان كاتدا UNHCR ناڕه‌زایه‌تی به‌م بڕیاره‌ ده‌ربڕی و پێی وایه‌ كه‌ حكومه‌تی یۆنان هیچ پلانێكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نیه‌ كه‌ له‌ شوێنی نشته‌جێبوونیان ده‌رده‌كرێن و ده‌خرێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ئه‌مڕۆ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بۆ میدیاكان، UNHCR ڕایگه‌یاند:

ئێمه‌ وه‌ك UNHCR نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بڕیاری حكومه‌تی یۆنان كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ زیاتر له‌ 11.000 په‌نابه‌ر له‌ شوێنی نشته‌جێبوونیان ده‌رده‌كرێن.

ئێمه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ پێویسته‌ شوێنی نشته‌جێبوون په‌یدا بكرێت بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران به‌ڵام دووپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ نیگه‌رانین په‌نابه‌ران له‌ شوێنی نشته‌جێبوونیان ده‌ربكرێن و هیچ پلانێك نه‌بێت بۆ داهاتووی.

كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ زۆره‌ مله‌ بێ هیچ پاراستنێك یاخود دروست كردنی تۆڕێك بۆ ئه‌منی و بژێوی ژیانیان ده‌بێته‌ هۆی هه‌ژاری په‌نابه‌ران له‌ داهاتوو.

هه‌روه‌ها UNHCR ده‌ڵێت كه‌ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هێشتا به‌ ته‌واوی ڕێنماییه‌كان ئاسایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و په‌نابه‌رانیش ناتوانن له‌ دۆخێكی وه‌ك ئێستادا به‌ ئاسانی خان و یاخود هه‌لی كار به‌ده‌ست بێنن.

 

پشتیوناج جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close