په‌نابه‌ران

ڕێكخراوی IOM هۆتێل بۆ په‌نابه‌ران ئاماده‌ ده‌كات به‌ مه‌رجێك… سێكسی تێدا نه‌كه‌ن

حكومه‌تی یۆنان به‌دوای شوێنی نشته‌جێبوون ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان ده‌گوازرێنه‌وه‌.

 

به‌هۆی نه‌بوونی كه‌مپی نوێ له‌ باكوری یۆنان، حكومه‌تی یۆنان به‌ هاوكاری IOM به‌دوای هۆتێك ده‌گه‌ڕێت بۆ په‌نابه‌ران و له‌ 01/06/2020ه‌وه‌ داوای كردووه‌ له‌ خاوه‌ن هۆتێله‌كان پرۆپۆساڵێكیان بۆ بنێرن تاوه‌كو په‌نابه‌ر له‌ خۆیان ڕابگرن.

IOM بۆ هه‌موو خاوه‌ن هۆتێله‌كان مه‌رجی داناوه‌ كه‌ پێویسته‌، هه‌ر هۆتێلێك ده‌چێته‌ ئه‌م پرۆگرامه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، هه‌موو مه‌رجه‌كانی IOM جێ به‌جێ بكات.

IOM به‌ نیازه‌ 25 هۆتێل له‌ باكوری یۆنان بۆ  ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئاماده‌ بكات. وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوی IOM هاتووه‌، حكومه‌تی یۆنان ده‌یه‌وێت شوێنی نشته‌جێبوون به‌ خێرایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ باكوری یۆنان ئاماده‌ بكات، چونه‌ك ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی ئارامتر و باشتر بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

مه‌رجه‌كانی IOM بۆ خاوه‌ن هۆتێله‌كان

IOM داوا له‌ هه‌موو خاوه‌ن هۆتێله‌كان ده‌كات، هه‌ر ژوورێك شوێنی 4 كه‌سی هه‌بێت هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر ژوورێكدا هه‌موو پێدوایستیه‌كی تێدابێت، وه‌ك شامپو، سابون، كرێمی له‌ش. هه‌ر ژورێك ڕۆژانه‌ پێویسته‌ پاك بكرێته‌وه‌ و پێویسته‌ دوڵاب و مێز و كورسی بۆ 4 كه‌س تێدا بێت له‌ گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنێكدا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ ته‌واوی ژۆتێله‌كه‌دا Wifi هه‌بێت. هه‌روه‌ها، هۆتێله‌كان پێویسته‌ ڕۆژانه‌ خواردن بده‌ن به‌ په‌نابه‌ران و به‌رپرس بن له‌ پاك كردنه‌وه‌ی جل و به‌رگی په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ته‌واوی هۆتێله‌كان، ٢٤ كاتژمێر كارمه‌ندی تێدا بێت.
IOM ئه‌وه‌ش بۆ خاوه‌ن هۆتێل و خانوه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسی تێكدانی مڵكه‌كان نیه‌ و هه‌رگیز قاره‌بووی هیچ تێكدانێك له‌ لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه‌ ناكات، بۆیه‌ خاوه‌ن هۆتێله‌كان به‌رپرسیاری ئه‌منی و ئارامی په‌نابه‌ره‌كانن.

هۆتێله‌كان بۆ به‌كارهێنانی سێكس نین

یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی IOM بۆ خاوه‌ن هۆتێل و خانوه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كارمه‌نده‌كان سێكس له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌كان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارمه‌نده‌كان حه‌ز له‌ یه‌كێك له‌ په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن و به‌هۆی حه‌ز و ئارازوو كارئاسانی بۆ ئه‌و شه‌خسه‌ بكه‌ن. دروست كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ئه‌نجامدانی سێكس نێوان كارمه‌نده‌كان و په‌نابه‌ران ڕێگه‌ پێدراو نیه‌.
IOM  داوا له‌ خاوه‌ن هۆتێل و خانوه‌كان ده‌كات، به‌ڵێن بده‌ن كه‌ ڕێگری له‌ په‌یوه‌ندی سێكسی كارمه‌ند و په‌نابه‌ر ده‌كه‌ن، تاكو هیچ كێشه‌ و گرفتێكی ئه‌خلاقی له‌ داهاتوودا دروست نه‌بێت.

ئاماده‌ كردنی خواردن بۆ په‌نابه‌ران

یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی IOM له‌ خاوه‌ن هۆتێل و خانوه‌كانی باكوری یۆنان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 3 ژه‌م خواردن (به‌یانیان و ئێواران و شه‌وان) خواردن ئاماده‌ بكه‌ن بۆ په‌نابه‌ران. پێویسته‌ هه‌ر دوو هه‌فته‌یه‌ك مێنوی خواردنه‌كان گۆڕانكاریان تێدا بكرێت و كه‌سانی پرۆفێشناڵ و شێف خواردنه‌كان ئاماده‌ بكات. پێویسته‌ خواردنی تایبه‌تیش ئاماده‌ بكرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تواناو خواردنی هه‌موو جۆره‌ خۆراكێكیان نیه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕ|ه‌وبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close