جیهان

یۆنان: له‌ ئاماده‌باشیداین بۆ هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی توركیا

سوپای یۆنان له‌ سه‌ر سنوره‌كان له‌ گه‌ڵ یۆناندا خۆی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ پلانێكی ئه‌دۆغان

هێزی سه‌ربازی یۆنان له‌ سه‌ر سنوره‌كاندا، خۆی به‌ باشی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ پلان و هێسرشێكی توركیا تاكو پوچه‌ڵی بكات و ڕێگه‌ نه‌دات توركیا یه‌ك بست بێته‌ ناو خاكی یۆنانه‌وه‌.

 

یۆنان له‌ ڕێگه‌ی میدیاكان و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیه‌كان په‌یامێك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات، كه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ پوچه‌ڵ كردنی هه‌ر پلانێكی توركیا. به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای مانگی 6دا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیا نزیكه‌ی 6.000 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر نزیك سنوری وشكانی یۆنان كردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان و ڕه‌وان كردنیان بۆ یۆنان.

وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان، ستێلیۆس پێتچاس (Stelios Petsas) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵی سكای یۆنانی ڕایگه‌یاند كه‌ سوپای یۆنان له‌ هیچ هێزێك ناترسێت و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی توركیایه‌. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ یۆنان ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا بوونی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ به‌ توركیا نادات كاری نایاسایی ئه‌نجام بدات.

پێتچاس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌مریكا پشتگیری خۆی بۆ پاراستنی خاكی یۆنان دووپات كرده‌وه‌ و ئاشكرایشی كرد كه‌ هه‌موو خاڵه‌ سنوریه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دیارن چه‌ له‌ وشكانی چ له‌ ئاودا.

كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی له‌ یۆنان ده‌كات و ده‌ڵێت توركیا پێویسته‌ هه‌وڵی له‌ یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ بدات بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌. له‌ هه‌مانكاتدا، یۆنان به‌ فه‌رمی په‌یامی بۆ زۆربه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان ناردووه‌، راكو پاڵپشتییان بكه‌ن و به‌ ڕوونی ببینن كه‌ توركیا پێشه‌لكاری ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات و ڕێزی لێ ناگرێت.

توركیا و سیسته‌می S-400

له‌ هه‌مان كاتدا، توكریا به‌شی دووه‌می سیسته‌می S-400 (موشه‌كی به‌رگی ئاسمان) به‌م زووانه‌ له‌ روسیاوه‌ وه‌رده‌گرێت. بڕیار وابوو له‌ سه‌ره‌تای ماگی 4دا ڕوسیا ڕه‌وانه‌ی بكات به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ جێ به‌جێ نه‌كرا.

له‌ به‌رامبه‌ردا یۆنانیش چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی بڵاو كردۆته‌وه‌ وه‌ك په‌یامێك بۆ توكریا، كه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ پلان و هێرشێكی توركیا.

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close