جیهانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ته‌رمی 12 كۆچبه‌ری دیكه‌ له‌ ده‌ریای ناوڕاست دۆزرانه‌وه‌

ته‌رمی  12 كۆچبه‌ری دیكه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ئافره‌تن له‌ ده‌ریای ناوڕاستدا نزیك كه‌نار ئاوه‌كانی تونس دۆزرانه‌وه‌

 

 

ته‌رمی 12 كۆچبه‌ری دیكه‌ نزیك كه‌نار ئاوه‌كانی تونس له‌ ده‌ریای ناوڕاسته‌ كه‌ زۆرینه‌یان ئافره‌تن له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی تونسه‌وه‌ دۆزرانه‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ یه‌ختێك به‌ 55 كۆچبه‌ری ئه‌فریقیوه‌ له‌ ناوچه‌ی سفاكسی تونس به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا. دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌هۆی هۆكارێكی نادیاره‌وه‌ یه‌خته‌كه‌ ژێر ئاوكه‌وت و له‌ لایه‌ن ماسیگری ئه‌و ناوچه‌یه‌، هێزی ده‌ریاوانی تونس ئاگادار كرانه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ته‌رمی 22 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ نادیار بوون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، هێزی ده‌ریاوانی تونس توانی ته‌رمی 12 كۆچبه‌ری دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌ نزیك دورگه‌كانی كێڕكێنا سه‌ر به‌ وڵاتی تونس، كه‌ زۆرینه‌یان ئافره‌تی ئێفریقین. تا ئێستا 34 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌ (23 ئافره‌ت، 9  پیاو و دوو منداڵی ته‌مه‌ن 3 ساڵی)

به‌رپرسێكی تونس به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ كاپتنی یه‌خته‌كه‌، هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 48 ساڵ بوو، سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سفاكسی تونست و یه‌كێكه‌ له‌ قوربانیه‌كان. پێمان وایه‌، ڕووداوه‌كه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ڕوویداوه‌ و ده‌ستی كه‌سی تێدا نه‌بووه‌.

به‌دواداچوونه‌كان به‌ دوا گه‌ڕانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا نادیارن، به‌رده‌وامن له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی تونسه‌وه‌.

عه‌لی ئایادی، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی تونس به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌واوی ته‌رمه‌كان له‌ ناوچه‌ی سفاكس به‌خاده‌سپێردرێن.

تا ئێستا هیچ قاچاخچیه‌ك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، تاكو بزانن كێ ئه‌م یه‌خته‌ی ئاماده‌ كردووه‌ چۆن له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێكه‌وتون.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close