په‌نابه‌ران

په‌نابه‌رانی كه‌مپێكی یۆنان حه‌شیشیان به‌رهه‌م ده‌هێنا…

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ باكوری یۆنان له‌ نێو كه‌مپێكدا حه‌شیشیان به‌رهه‌م ده‌هێنا

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ نێو كه‌مپو كاچیكای یانێنا له‌ باكوری یۆنان، حه‌شیشیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و به‌ په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كه‌یان ده‌فڕۆشت

 

له‌ كه‌مپی كاچیكای یانێنا له‌ باكوری یۆنان، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ نێو كه‌مپه‌كه‌دا، شوێنێكی تایبه‌تیان دروست كردبوو بۆ به‌رهه‌م هێنانی حه‌شیش بۆ فڕۆشتنی له‌ نێو كه‌مپه‌كه‌دا.

دوای كۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند زانیاریه‌ك له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئسه‌ردانی كه‌مپه‌كه‌یان كرد و 23 داری حه‌شیشیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و 3 كه‌س په‌نابه‌ر ده‌ستگیر كران و 5 كه‌سی دیكه‌ كه‌ ئه‌وراقی فه‌رمیان نه‌بوو بۆ مانه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌، ئه‌وانیش ده‌ستگیر كران.

ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ بڕیاری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ڕێوبه‌ری زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ ته‌واوی یۆنان گۆڕان و به‌رپرسی ئه‌و كه‌مپه‌یش گۆڕا . ئه‌م به‌ڕێوبه‌ره‌ نوێیانه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانن و ده‌یانه‌وێت كه‌مپه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له‌ كاری نایاسایی.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
وێنه‌ به‌رهه‌می حه‌شیشه‌كان له‌ كه‌مپی كاچیكا
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close