په‌نابه‌ران

قاچاخچیەک بە 12 کۆچبەری نایاساییەوە دەستگیر کرا

قاچاخچیەکی ئێرانی بە 12 کۆچبەرەوە لە پارێزگای ساڵۆنیک لە باکوری یۆنان  لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

قاچاخچیە ئێرانیەکە کۆچبەرەکانی لە شاری ساڵۆنیکەوە بە ئۆتۆمبیلێک هەڵگرت بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی باڵکان بەڵام دوای ئەوەی لە ئۆتۆبانی ناەچەی ئاریدێای باکوری یۆنان، پۆلیس داوای لە شۆفێرەکە کرد ڕاوەستێ بۆ پشکنین بەڵام ڕانەوستا و سورعەتی ئۆتۆمبیلەکەی زیاد کرد.

دوائ چەند کاتژمێرێک پۆلیسەکان توانیان قاچاخزجی و 12 کۆچبەرەکە دەستگیر بکەن

لە نێو 12 کۆچبەرەکە 8 کەسیان کود بوون و 4 کەسی دیکە سوری بوون. بە پێی بڵاو کراوەی پۆلیسی یۆنان، 3 کەسیان تەمەنیان خوار تەمەن 18 ساڵە.

قاچاخچیەکە ڕەوانەی دادگا دەکرێت و کۆچبەرەکانیش ناویان تۆمار دەکرێت و لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ دەکرێت تاکو داوای مافی پەنابەرێتی لە یۆنان بکەن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوەبەری Pishti-News

ئەو ئۆتۆمبیلەی کە کۆچبەرەکانی پێ گوازرانەوە

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close