په‌نابه‌ران

بە شێوەیەکی ئەلەکترۆنی ئیقامەکەت وەربگرە

ئەمڕۆ وەزارەتی پەنابەرانی یۆنان شێوازێکی نوێی ڕاگەیاند بۆ ئەو پەنابەرانەی ئیقامەیان وەرگرتووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئیقامەکانیانن.

لە ئێستادا ئەو پەنابەرانەیافی پەنابەریان بۆ دەرچووە یاخود قبوڵ کراون و هێشتا ئیقامەکانیان وەرنەگرتووە، دەتواننن سەردانی پلارفۆرمی وەزارەتی پەنابەران بکەن applications.migration.gov.gr/ و ناوی خۆیان تۆمار بکەن و رۆژی وەرگرتنی ئیقامەکانیان خۆیان دیاری بکەن.

ئەم پلاتفۆرمە ئەمڕۆ بەیانی دەستبەکار بووە و لە نوێو دوو کاتژمێردا زیاتر لە 800 پەنابەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

بە پێی ئەو زانیاریانە کە تایبەت دەستی پشتی-نیوز کەوتوون، ئەو پەنابەرانەی قبوڵی مافی پەنابەریان بۆ دەرچووە و هێشتا ئقامەکەیان بە دەست نیە یاخود وەرنەگرتووە، بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروست بوونی قەرەباڵغی لە دەزگاکانی مافی پەنابەرێتی، وەزارەری پەنابەرانی یۆنان، پلاتفۆرمێکی ئەلەکترۆنی ڕاگەیاند تاکو پەنابەران هەموو ئەو زانیاریانەی پێویستە لە پلاتفۆرمەکە تۆمار بکەن و ڕۆژی وەرگرتنی ئیقامەکانیان خۆیان دیاری بکەن.

هه‌روه‌ها له‌م پلاتفۆرمه‌، په‌نابه‌ران ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری و به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له‌ فایل و كه‌سه‌كانیان بكه‌ن وه‌ك:

  1. گۆڕینی ژماره‌ی په‌یوه‌ندی (ره‌قه‌م ته‌لیفۆن)
  2. داوای گۆڕینی زانیاریه‌ شه‌خسیه‌كانی
  3. گۆڕینی كاتی چاوپێكه‌وتن یاخود نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی چاوپێكه‌وتن
  4. داوا كردنی زانیاری له‌ سه‌ر دۆخی كه‌یسه‌كه‌ت
  5. داوا كردن بۆ جیا كردنی فایل و كه‌یسه‌كان (بۆ نمونه‌ خێزانێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كه‌یسه‌كانیان جیا بكه‌نه‌وه‌)
  6. دانانی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ت و فایله‌كه‌ت
  7. داوا كردنی كۆپی هه‌موو ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی كه‌ دراوه‌ به‌ ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ت
  8. داوا كردنی پارێزه‌ر

له‌ هه‌مان پلاتۆرمدا، په‌نابه‌ران ده‌توانن بزانن ئایه‌ ژماره‌ی پایپایان هه‌یه‌ كه‌ جێگره‌وه‌ی ئامكایه‌ و پێویسته‌ بۆ سوودمه‌ند وه‌رگرتن له‌ نه‌خۆشخانه‌كان بێ به‌رامبه‌ر.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close