ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: قاچاخچیه‌كانی توركیا كۆچبه‌رێك به‌ چه‌قۆ بریندار ده‌كه‌ن

قاچاخچیه‌كانی توركیا كۆچبه‌رێكی ئه‌فغانی به‌ چه‌قۆ بریندار ده‌كه‌ن و به‌ زۆره‌مله‌ ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی یۆنانی ده‌كه‌ن.

 

به‌ پێی گرته‌ ڤیدییۆیه‌ك كه‌ له‌ میدیاكانی یۆنان بڵاو بۆته‌وه‌، خێزانێكی ئه‌فغانی تازه‌ گه‌یشتۆته‌ ناو خاكی یۆنان و به‌ زمانی ئینگلیزی داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، قاچاخچیه‌كان له‌و به‌ره‌وه‌ (توركیا) به‌ چه‌قۆ برینداریان كردین و به‌ زۆره‌مله‌ ئێمه‌یان ڕه‌وانه‌ی یۆنان كرد.

له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا خێزانێكی ئه‌فانی ده‌ركه‌وتون كه‌ تازه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی ئۆرێستیادا له‌ سه‌ر سنوری نێوان یۆنان و توركیا و یه‌كێك له‌ ئێندامانی خێزانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن قاچاخچیه‌كانی توركیاوه‌ به‌ چه‌قۆ بریندار كراوه‌ داوای هاوكاری ئه‌كه‌ن. به‌ پێی وته‌ی خۆیان، ئه‌وان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو له‌ قاچاخچیه‌كه‌ و ئه‌وانیش به‌ چه‌قۆ یه‌كێكیان بریندار ده‌كه‌ن و به‌ زۆره‌ مله‌ ڕه‌وانه‌ی یۆنانیه‌ن ده‌كه‌ن.

دوای چه‌ند خوله‌كێك، پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و خێخانه‌ ئه‌فغانیه‌له‌ی ده‌ستگیر كرد و هاوكاریان كرد.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close