په‌نابه‌رانڤیدیۆ

به‌ ڤیدیۆ: قاچاخچیه‌كی كورد له‌ باكوری یۆنان ده‌ستگیر كرا

شه‌وی ڕابردوو قاچاخچیه‌كی كورد و ئه‌لبانیه‌ك له‌ باكوری یۆنان به‌ ئۆتۆمبیلێك و 4 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ست به‌سه‌ر كران

 

شه‌وی ڕابردوو، پۆلیسی یۆنان زانیاری هه‌بوو كه‌ ئۆتۆمبیلێك 4 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه‌ و به‌ نیازه‌ له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا بیانگوازێته‌وه‌ بۆ شاری ساڵۆنیك. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ئۆتۆبانی باكوری یۆنان، پۆلیس داوای له‌ شۆفێره‌كه‌ كرد ڕاوه‌ستێ بۆ پشكنین به‌ڵام ئه‌و ڕانه‌وه‌سته‌ و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زیاد كرد .

دواتر پۆلیسی یۆنان داوای هاوكاری له‌ هێزی تایبه‌ت كرد تاكو ئۆتۆمبیل و شۆفێره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵ هات له‌ ده‌ستی پۆلیس و كاتێك زانی كه‌ ناتوانێت به‌ كۆچبه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵ بێت، له‌ ناو شاری ساڵۆنیك نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ”ئاگیۆس دیمیتریۆس” (Agios Dimitrios) ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ڕاوه‌ستاند و  هه‌ردوو قاچاخچیه‌كه‌ و كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان هه‌ڵ هاتن.

ناوچه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیس و هێزی تایبه‌ت كۆنترۆڵ كرابوو، یه‌كێك له‌ ڕێبه‌ره‌كان كه‌ كوردی باشوری كوردستانه‌ ده‌ستگیر كرا و دواتریش شۆفێره‌كه‌ كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌لبانیه‌ له‌ به‌رزاییه‌ك خۆی هه‌ڵدا به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵ هاتن له‌ پۆلیس، به‌ڵام قاچی خۆی شكاند و ده‌ستگیر كرا.

هێزی كۆماندۆی یۆنان توانی له‌ كۆی 7 كۆچبه‌ری نایاسایی 3 كۆشبه‌ری سۆماڵی ده‌ستگیر بكات و  4 كه‌سی دیكه‌یان هه‌ڵهاتن و تا ئێستا نادیارن.

به‌ پێی به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان، شۆفێره‌كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌لبانی بووه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و ڕێبه‌ری كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌.

ئه‌لبانیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ساڵۆنیك كرا و له‌ ئێستادا پۆلسی باكوری یۆنان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات. بڕیار وایه‌ هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

به‌ ڤیدیۆ ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان ببینه‌

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close