په‌نابه‌ران

به‌له‌مێك به‌ 5 كۆچبه‌ره‌وه‌ ژێڕ ئاو كه‌وت

4 سه‌رنشینیا نادیارن

 

به‌له‌مێك كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی تونسه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ 5 سه‌رنشینه‌وه‌، نزیك ئاوی یۆنان و دورگه‌ی كریتی ژێر ئاو كه‌وت.

 

به‌له‌مێك به‌ 5 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ وڵاتی تونسه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ڕێگاكه‌یان لێ تێكچوو و به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا، به‌له‌مه‌كه‌یان نزیك ئاوی یۆنان، له‌ باشوری دورگه‌ی كریتی ژێر ئاو كه‌وت.

هێزی ده‌ریاوانی یۆنان تا ئێستا توانی ته‌نها یه‌كێكیان ڕزگار بكات كه‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز جه‌زایرییه‌. به‌ پێی وته‌ی ڕزگار كراوه‌كه‌، 4 كه‌سی دیكه‌ی له‌ گه‌ڵ بووه‌، یه‌كێكی لیبی و 3 كه‌سی تونسی به‌ڵام دوای ژێر ئاو كه‌وتنیان، ئه‌وانی دووباره‌ نه‌بینیه‌وه‌.

ڕزگار كراوه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خانیای  دورگه‌ی كریتی كرا و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌یه‌ و به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close