په‌نابه‌رانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی كوشتنی گه‌نجێكی كورد له‌ ئه‌سینا

پۆلیسی یۆنان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دۆزی كه‌ ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ كافتریه‌یه‌كی ئه‌سینا كوردێكی به‌ چه‌ند فیشه‌كێك كوشت

 

ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا كوردێكی باكوری كوردستان كه‌ دانیشتووی شاری ئه‌سینا بوو له‌ كافتریه‌یه‌كی ناوچه‌ی پێریستێری له‌ لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌ به‌ چه‌ند گوله‌یه‌ك كوژرا و بكوژه‌كه‌یش دواتر هه‌ڵهات

ڕاپۆرتی پشتی-نیوزی ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا

https://www.pishti-news.com/2019/07/26/كوردێك-له%E2%80%8C-ئه%E2%80%8Cسینا-به%E2%80%8C-سێ-فیشه%E2%80%8Cك-كوژ/

ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا كه‌سێكی نه‌ناسره‌و به‌ چه‌ند فیشه‌كێك له‌ كافتریایه‌كی ئه‌سینا گه‌نجێكی كوردی كوشت و دواتر هه‌ڵهات و له‌و كاته‌وه‌ پۆلیسی یۆنان به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كرد و بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كردبوو.

ئێستا ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌ و هۆكاری كوشتنی گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ بۆ پۆلیسی یۆنان  ئاشكرا كراوه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ كه‌ كوردی باكوری كوردستانه‌ پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت، له‌ گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا به‌شداری كردبوو له‌ كوشتنی ئه‌لبانیه‌كدا و ده‌ستی ئه‌ویشی تێدا بوو. دواتر وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌، گه‌نجه‌ كورده‌كه‌یان كوشت. وه‌ك پۆلیسی یۆنان باس ده‌كات، ئه‌مانه‌ ئه‌ندامی باندێكی مافیان و بازرگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌كرد. به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌ نێو خۆیاندا، سه‌ره‌تا گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا، له‌ ناوچه‌ی خایداری له‌ ئه‌سینا، ئه‌لبانیه‌كیان كوشت و هه‌ڵهاتن.

دوای ماوه‌یه‌ك، باندی ئه‌لبانیه‌كان چاودێری گه‌نجه‌ كورده‌كه‌یان ده‌كرد و نزیك ماڵى خۆی له‌ ناوچه‌ی پێریستێری له‌ كافتریایه‌كدا به‌ چه‌ند گوله‌یه‌ك وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ كوشتیان.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ڕسوڕمان بووه‌ بۆ پۆلیسی یۆنان، كاتێك بكوژه‌كه‌ گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ گوله‌رێژ ده‌كات و ده‌یكوژێت، له‌ جیاتی هه‌ڵبێت، ده‌چێته‌ سه‌ر گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ به‌ ده‌مانچه‌كه‌یه‌ به‌ تووندی له‌ سه‌ری كورده‌كه‌ ده‌دات له‌ كاتێكدا گیانی له‌ ده‌ست دابوو. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ باندی ئه‌لبانیه‌كان ده‌مێك بوو، چاوه‌ڕێی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كرد.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی كوشتنی گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ پێش یه‌ك ساڵ…

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close