جیهانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: زیاتر له‌ 3.000 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 800 ئه‌ۆمبیلی سه‌ربازی ڕوو له‌ یۆنان ده‌كه‌ن

زیاتر له‌ 3.000 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 800 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گه‌نه‌ باكوری یۆنان

 

به‌ پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكه‌ و میدیاكانی یۆنان، بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژانی 23 و 24ی مانگی 7, به‌ یه‌ختێكی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر زیاتر له‌ 3.000 سه‌ربازی ئه‌مریكی و چه‌ق و ته‌قه‌مه‌نی بگه‌نه‌ به‌نده‌ری ئه‌لێكساندروپۆلی له‌ باكوری یۆنان.

سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌ فرۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری ئه‌لێكساندروپۆلی و له‌ چاوه‌ڕوانی تانك و زریپۆش و چه‌ك و ته‌ه‌مه‌نی بوون بۆ مه‌شق و ڕاهێنان.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، له‌ 23 یاخود 24ی ئه‌م مانگه‌، هه‌موو كه‌ل و په‌له‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌گه‌نه‌ به‌نده‌ری ئه‌لێكساندروپۆلی و له‌وێ به‌ شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و وڵاتی ڕۆمانیا تاكو له‌وێ به‌شداری بكه‌ن له‌ مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌مریكه‌ به‌ ناوی Atlantic Resolve 2020 . مه‌شقه‌كه‌ نزیكه‌ی 9 مانگ ده‌خایه‌نێت له‌ وڵاتی ڕۆمانیا له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی NATO.

چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ جۆره‌ خۆ ئاماده‌ كردنێكی NATOیه‌ دژی ڕوسیا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌وڵی هێرش كردن ده‌دات و مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینن:

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close