Uncategorized

عێراق، وادەی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆڕۆنا بۆ هاوڵاتیان ڕادەگەیێنێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق کاتی بەردەستبوونی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراکرد و رایگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی قسەیان کردووە بۆ دابینکردنی ڤاکسینەکە.

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی بە هاوكاری كۆمپانیای بایۆنتێكی ئەڵمانی ڤاكسینێكیان دروستكردووە كە لە دوو قۆناغدا سەركەوتوو بووە و توانیویەتی بەرگریی لەشی مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادبكات، بەبێ ئەوەی كاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنە تەندروستییەكانی دیكە هەبێت.
 
دوو كۆمپانیاكە ڕایانگەیاندووە” پێكوتەكەیان لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت بۆ بەكارهێنان بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنە تەندروستیەکانی دیکە هەبێت“.
 
لەم بارەیەوە حازم جومەیلی، بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بەمیدیاکانی ڕاگەیاندووە” وەزارەتەكەیان لەگەڵ هەموو ئەو كۆمپانیا و لایەنانە لە گفتوگۆدایە كە كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن و لەئێستادا لەگەڵ كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی قسەیانكردووە لەبارەی دابینكردنی ئەو ڤاكسینە بۆ هاوڵاتیان“.

ئاماژەی بەوەشکردووە” ڤاکسینەکە لەکۆتایی ئەم ساڵ یان لەسەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بۆ هاوڵاتیان بەردەست دەبێت، لەكاتی بەردەستبوونی ڤاكسینەكەش بە خۆرایی بەسەر تەواوی هاوڵاتیانی عێراقدا دابەشی دەكەن“.
 
تاوەكو ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان  هەزار و ٧١١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، ٧١ هەزار و ٢٦٨ تووشبوو چاكبوونەتەوە، ٤ هەزار و ٢١٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close