جیهان

باندێكی قاچاخچێتی له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌ستگیر كرا

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی ئه‌سینا ده‌ستگیر كردنی باندێكی قاچاخجێتی كه‌ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرد و ئه‌وراقی ساخته‌یان بۆ دروست ده‌كردن، ڕاگه‌یاند

 

عێراقیه‌ك و ئه‌فغانیه‌ك پێكه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ری ئه‌سینا مینی ماركێتێكیان دانابوو كه‌ تێیدا كاریان ده‌كرد له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا كاری نایاسایی وه‌ك دروست كردن پاسپۆرت و ئایدی ساخته‌یان دروست ئه‌كرد و له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ نایاسایی كۆچه‌بر و په‌ن ابه‌ریان ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت به‌ریتانیا ده‌كرد.

به‌ پێی به‌یانامه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی ئه‌سینا، كه‌ زانیاریان پێ گه‌یشتبوو له‌ سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌،  دانیشتووی ئه‌سینا بوون و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان به‌ نایاسایی ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرد بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێكیش بڕی 5.000 یۆرۆ تا 7.000 یۆرۆیان وه‌ر ئێگرت.

بانده‌كه‌ مینی ماركێته‌كه‌یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ پۆشینی كاره‌ نایاساییه‌كانیان له‌ حكومه‌تی یۆنان.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌سینا ڕایگه‌یاند، بانده‌كه‌ مینی ماركێته‌كه‌ی به‌كار ئه‌هێنا تاكو حكومه‌ت هه‌ست به‌ كاره‌ نایاساییه‌كانیان نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها مینی ماركێته‌كه‌ شوێنێكی ئه‌منی بوو بۆ ئه‌وان بۆ ناردن و وه‌رگرتن پاره‌ به‌ شێوه‌ی ”’حه‌واڵه‌”. كۆچبه‌ره‌كان پاره‌كانیان له‌و مینی ماركێته‌ وه‌رئه‌گررت یاخود ڕه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان ده‌كرد له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا. بانده‌كه‌ دوكانه‌كه‌یان وه‌ك ئۆفیسێك به‌كار ده‌هێنا بۆ ئاڵوگۆر كردنی كاره‌ نایاساییه‌كانیان.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسی ئه‌سینا بۆ مینی ماركێته‌كه‌، چه‌ندین پاسپۆرت و ئه‌وراقی ساخته‌ و پاره‌ی بانده‌كه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

ده‌ستگیر كردنی بانده‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئه‌سینا و پۆلیسی به‌ریتانیا (National Crime Agency) ئه‌نجام درا. پۆلیسی به‌ریتانیا زانیاری دا به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی یۆنان و ئه‌وان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكات.

هه‌ردوو عێراق و ئه‌فغانیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای ئه‌سینا كران.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close