Uncategorized

هەولێر: کێشەی کەمی ئۆکسجین بۆتوشبوانی کۆڕۆنا سەرهەڵدەدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر کەمی کێشەی ئۆکسجین بۆتووشبوانی کۆڕۆنا هاتووەتە پێش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: هێزی زێرەڤانیمان هێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە.

لاوەند سەردار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئەمڕۆ دوو کاتژمێر ئۆکسجین دواکەوتووە، بۆیە کێشەی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەماندا دروستبووە، ئێستاش زیاتر لە ٢٣٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەی رزگاری هەیە، لەسەدا ٥٠ی نەخۆشەکان ئۆکسجینیان پێویستە و بەشێکیشیان لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردن“.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونیشیکردەوە” رۆژانە لە سلێمانییەوە ئۆکسجینی شلمان بۆ دێت، بەردەوامیش کێشەی کەمی ئۆکسجینمان هەبووە، بەڵام چارەسەرمان کردووە و نەمانهێشتووە بگاتە ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ، بۆیە هێزی زێرەڤانیمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی نەخۆشخانەکە هێناوە“.

سەبارەت بەدەنگۆی گیانلەدەستدانی چەند توشبوێک بەهۆی نەمانی ئۆکسجین ڕایگەیاند” نەمانی ئۆکسجین  نەبووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەیان، بەڵکو بەهۆی خراپی باری تەندروستی ئەو هاووڵاتییانە و گرفتار بوونیان بە چەند نەخۆشییەكی تر بووە“.

دوای زۆربوونی ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نەخۆشخانەی ڕزگاری لەشاری هەولێر پێشوازی لەتووشبوانی ڤایرۆسەکە کردوو، لەئێستاشدا چەندین تووشبوو لەژێر چاودێری دان لەنەخۆشخانەکە.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close