په‌نابه‌ران

یۆنان: 175 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران

ڕۆژی هه‌ینی 175 په‌نابه‌ر له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سیناوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران

 

ڕۆژی هه‌ینی 30/07/2020 له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا 175 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران  له‌ نێویاندا 85 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بێ دایك و باوك و 90 په‌نابه‌ری دیكه‌یش كه‌ هه‌موویان خێزانن و زۆرینه‌یان له‌ دورگه‌كانی یۆنانه‌وه‌ ئاماده‌ كراون، به‌ مه‌به‌ستی یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كان. واته‌ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ كه‌سوكاریان هه‌یه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێی ڕێكه‌وتنی دوبلین ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتته‌ كران.

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ سكرتێری جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، تاكو زانیاری زیاتری لێ وه‌ربگرین و له‌ وه‌ڵامدا، پێی ڕاگه‌یاندین:

به‌هۆی پاراستنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران، ڕێگه‌مان به‌ هیچ میدیایه‌ك نه‌دا به‌شدار بێت له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سینا و هیچ زانیاریه‌كیش بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند گرفتێكه‌وه‌ كه‌ ڕازی نین په‌نابه‌ره‌كان ڕوخساریان ده‌ركه‌وێت.

جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، یۆرگۆس كوموچاكۆس به‌ میدیاكانی یۆنانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی 175 په‌نابه‌ر كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنان كردبوو ، ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران به‌مه‌به‌ستی یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كان كه‌ كه‌سوكاریان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌. ئێمه‌ هه‌وڵێكی زۆر گرنگ ده‌ده‌ین تاكو ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی دورگه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپایان بكه‌ین. له‌ گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشمان هه‌یه‌ و ئه‌ڵمانیا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری یۆنانه‌.

له‌ هه‌مانكاتدا، حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا 5.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر خواستی خۆیان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. بڕیار وایه‌ 06/08/2020 نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری عێراقی و كورد دیپۆرتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close