Uncategorized

هەرێمی کوردستان، گەشتە ئاسمانیەکان بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە، هەر گەشتیارێکیش بێتە نێوهەرێمی کوردستان دەبێت لەماوەی ٤٨کاتژمێردا پشکنینی ئەنجام دابێت.

ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئابی٢٠٢٠ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە، یەکەمین گەشتیش لە کاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ لە هەولێرەوە بۆ بەغدا ئەنجام درا.

دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکان بەپێی چەند مەرج وڕێنمایێکی تایبەت دەبێت بەم شێوەیە:

مەرجەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر:

١. پێویستە گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانە.

٢. بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR)ـە.

٣. پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا وون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

٤. پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکووک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.

٥. ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری  و(PCR) لە ماوەی 48 کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لەکاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچووەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.

٦. پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.

٧. ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی 14 رۆژ) نایانگرێتەوە.

مەرجەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ گەشتیاران:

١. گەشتیاران دەبێت پێش 48 کاتژمێر لە گەشتەکەیان پشکنینی pcr ئەنجامبدەن. نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە

٢. هەركەسێك لە دەرەوەی عێراقەوە بێتە فڕۆكەخانەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشكنینی “PCR”ی بۆ دەكرێت.

ماوەی چوار مانگە بۆ پێشگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیران.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close