په‌نابه‌ران

یۆنان: 57 كۆچبه‌ری دیكه‌ به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌

دوێنێ 57 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ چووپ گه‌یشتنه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس و خرانه‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش دیارنه‌مان و له‌ توركیا دۆزرانه‌وه‌.

 

ڕۆژی ڕابردوو 57 كۆچبه‌ر له‌ دوو كاتی جیاوازدا به‌ چووپه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس و له‌ لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كران و خرانه‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌.

چووپی یه‌كه‌م به‌ 24 كۆچبه‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ باكوری دورگه‌ی لێڤۆس و 7 كه‌سیان ده‌ستگیر كران له‌ لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانی و 17 كه‌سی دیكه‌یان توانیان خۆیان بشارنه‌وه‌ له‌ دارستانێك و هه‌ڵهاتن، به‌ڵام دواتر له‌ كابینه‌یه‌كدا  ئه‌وانیش له‌ لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریوانی ده‌ستگیر كران.

چووپی دووه‌م له‌ هه‌مان ڕۆژدا به‌ 33 كۆچبه‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ دورگه‌ی لێسڤۆس و له‌ لایه‌ن هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كانی ئه‌و دورگه‌ی بینران و دواتر پۆلیسی ده‌ریاوانی ده‌ستگیریان كردن و گاوزرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تایبه‌ت و گوتیان كه‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.

لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆ كوێ گواسترانه‌وه‌؟

به‌ پێی ڕێكخراوی Aegean Boat Report كه‌ له‌و دورگه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن و هاوكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ چووپ ده‌گه‌نه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس، هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بینراون له‌ لایه‌ن هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كانه‌وه‌ به‌ڵام پۆلیسی ده‌ریاوانی دورگه‌كه‌ هه‌موویان ده‌ستگیر كرد و ناوی كه‌سیانی تۆمار نه‌كرد و گوتیان كه‌ هه‌موویان بۆ كه‌مپێكی تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه‌ و كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.

به‌ڵام هیچ له‌و كۆچبه‌رانه‌ ناویان تۆمار نه‌كرا به‌ فه‌رمی و كه‌سیش كه‌ره‌نتینه‌ نه‌كرا. له‌ دوێنێوه‌ 57 كۆچبه‌ر نادیارن و ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی توركیا چه‌ند وێنه‌یه‌كیان لاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و 57 كۆچبه‌رانه‌ ڕزگار كراون و له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا به‌ پۆلیس و هێزی ده‌ریاوانی دورگه‌ی لێسڤۆس، ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌ دوێنێ هیچ چووپێك به‌ كۆچبه‌ره‌وه‌ نه‌گه‌یشتۆۆته‌ دورگه‌كه‌ و به‌ فه‌رمیش ناوی كه‌س تۆمار نه‌كراوه‌.

وێنه‌ی به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ دورگه‌ی لێسڤۆس پێش ئه‌وه‌ی هێزی ده‌ریوانی یۆنان ده‌ستگیریان بكات
وێنه‌ی هه‌مان ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس بوون به‌ڵام لێره‌دا له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی توركیا ڕزگار كراون دوای ئه‌وه‌ی یۆنان به‌ نایاسایی دیپۆرتیان كردۆته‌وه‌

ڕێكخراوی Aegean Boat Report باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گومان نیه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ دورگه‌كه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆیان بۆ ناردوون كه‌ لۆكه‌یشنیۆ وێنه‌ و ڤیدیۆكان هی ئه‌و كاته‌ن كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ دورگه‌كه‌ به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایه‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ئه‌و هه‌موو كۆچبه‌ره‌ی بۆ كوێ گواسته‌وه‌ و بۆچی ناوی كه‌س تۆمار نه‌كرا . (؟)

هێزی ده‌ریاوانی توركیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕزگاریان كردوون و هه‌مان ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه‌ له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس وێنه‌یان گیراوه‌.

حكومه‌تی یۆنان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران هه‌میشه‌ ئه‌م كاره‌ نایاساییانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ زانیاریانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، مارامی سیاسی خۆیان هه‌یه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستی.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخراوه‌ بیانیه‌كان حكومه‌تی یۆنان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران و ده‌ریاوانی تۆماتبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ر فه‌رمانی ئه‌وان، كۆچبه‌ران به‌ نایاسایی دیپۆرتی كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا ده‌كه‌نه‌وه‌ و تا ئێستایش وێنه‌ و ڤیدیۆی چه‌ند له‌و كارانه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ به‌ڵام حكومه‌تی یۆنان وه‌ك پروپه‌گانده‌ ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت یۆنان ڕێز له‌ مافی مرۆڤ ده‌گرێت و ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستی.

نه‌ك ته‌نها له‌ دورگه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی یۆنانیش، كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ده‌ستگیر كراون و به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیا كراون. به‌ تایبه‌ت له‌ كۆتایی مانگی ڕابردیی له‌ ناوچه‌ی ئیگومه‌نیچا كه‌ ناسراوه‌ به‌ كۆمه‌نیزیا، هێزی ده‌ریاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ 20 په‌نابه‌ریان ده‌ستگیر كرد كه‌ یه‌كێكیان هه‌ورامان محمد بوو، كامێره‌مانی پشتی-نیوز كه‌ بۆ ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرت ڕووی له‌و ناوچه‌یه‌ كردبوو، ده‌ستگیر كرا و هه‌موویان پێكه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ دران ، له‌ ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئۆرێستیادا، به‌ نایاسایی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ و وێنه‌كان: Aegean Boat Report

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close