وتار

نا بۆ پیاده‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌عس

سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد لە باشور، سەرکوتکردنی دەنگی ئازادی پارچەکانی دیکەی کوردستانیشە

 

شۆڕشی سەدان ساڵەی نەتەوەیی (کورد) لە ناوچەکەدا بۆ ژیانێکی ئازاد و سەربەخۆ، بۆ ئازادی ڕادەربڕینیگەلی کوردی چەوساوە بووە، و هێشتاش بەردەوامە.. ئەو شۆڕشە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ژێر حوکمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان.

کە چی ئەزموونی 29 ساڵەی حوکمڕانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستانی_عێراق و پەرلەمانەکەی تازە بەنیازە بە دەرکردنی یاسایەکی هاوشێوەی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی حکومەتە دیکتاتۆرەکانی وەکو ڕژێمی پێشوو سەدام حسێن، ڕژێمی مەلاکانی ئێران، کۆریای باکور و هتد.

ئازادی ڕادەربڕین سەرکوت و بێدەنگ بکات

29ساڵ ئەزموونی حوکمڕانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان کە لە واقیعدا وەکو سیستمێکی کۆنفیدراڵی زۆر جار دەسەڵاتەکانی بەکار هێناوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق. کەچی ئەمە ئەنجامەکەی بێت!!! لە جیاتی پێشخستنیی دیموکراسیەتی زیاتر و کرانەوەی زیاتر بە ڕووی گەلانی جیهاندا تاوەکو بە هەموو دونیا بڵێین ئەوە ئێمەین گەلی کورد دەتوانین ببینە نموونەی دەوڵەتێکی چەمکی ئازادی و دیموکراسیەت و ئاشتی پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا.

کەچی یاسایی سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕینمان پێشکەش دەکەن. دەرکردنی یاسا بۆ بەرتەسککردنەوە و سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربرێن بە تەنها دەنگی ئازادی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستانی _عێراق کپ و سەرکوت ناکات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵکو دەرفەتێکی زیاتر دەداتە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر لە جاران پارچەکانی دیکەی کوردستان لە لایەن حکومەتەکانی تاران، ئانکارا، دیمەشەق، دەنگی ئازادی ڕادەربڕینی گەلی کورد لەو پارچانە سەرکوت و کپ بکرێت. چوونکە دەوڵەتانی داگیرکەر دڵخۆشن بەدەرکردنی ئەو یاساییە لە پەرلەمانی کوردستانی_عێراق کە بە دژی نەتەوەکەیی خۆی “کورد” بۆ کپ کردنی دەنگی ئازادی گەلی خۆیەتی.

بێگومان بەشێکی ئەو کەسانەی کە ئێستا بوونەتە پەرلەمانتار خۆیان پێشووتر یان ڕۆژنامەنوس بوونە، یانیش کەسانی نزیکیان بە هۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە زیندانی کراون، یان تیرۆر کراون. بەڵام بێشەرمانە و دوور لە هەموو بەها ئیخلاقیەکانی مافە سروشتیەکانی مرۆڤ دەنگیان بۆ ئەو پێشنیازە یاسایە داوە. بەڵام با هەموو پەرلەمانتارانی کوردستان و ئەو کەس و لایەنانەی کە دەستیان هەیە بۆ هەوڵی بە یاسایی کردنی ئەو پڕۆژە یاساییە بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ئازادەکان لە کوردستان، گەورەترین دەوڵەتە داگیرکەرە دیکتاتۆرەکان لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو نەیانتوانیوە دەنگی ئازادی ڕادەربڕینی گەلی کورد کپ بکەن.

ئێوە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەرکردنی دەیان یاسایی نا دادپەروەری لەو جۆرە ناتوانێت ڕێگری بکات لە دەربڕینی دەنگی ئازادی گەلی کورد.

بەهمەن حەسەن

Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close