ڤیدیۆکوردستان

کاروانی بەرخەسپی پەیام بۆ ئەو کچانە دەنێرێت کەشوو بەبیانیەکان دەکەن

کەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیا کاروانی بەرخە سپی پەیامێک ئاڕاستەی کچان دەکات، سوپاسی ئەو کچانەش دەکات کە چاوەڕوانی کوڕی کورد دەکەن.

کەسایەتی دیاری سۆشیال میدیا کاروانی بەرخە سپی لەڤیدیۆیێکدا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو کچە کوردانە کرد کە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بیانیەکاندا دەکەن و وتی” کچانێکی زۆرمان بینی شوویان کرد بە کوڕانی ئەوروپاو ئینگلیز بەڵام ئەنجامەکەی جیابوونەوەبوو“.

کاروانی بەرخەسپی لەبەشێکی دیکەی قسەکانی پێی وایە” کچانی کورد ڕێزو حورمەتیان لەلای ئەو کوڕە کوردانەیە کە ڕێزیان دەگرن و لەهەمان کاتیش غیرەیان لێدەکەن، دڵیان لێیان پیس دەبێت و لێیان دەدەن، سوپاسی هەموو ئەو کچەکوردانەی کرد کە تاوەکو ئێستا لەماڵەوە ماونەتەوەو چاوەڕێی گەنجی کورد دەکەن بێن بیانخوازن “.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی شووکردنی کچێکی کوردی خەڵکی شاری سلێمانی بە کوڕێکی سوودانی لەشۆیال میدیا و میدیا کوردیەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێکیش لەخەڵکی ڕەخنە لەوە دەگرن کچی کورد شوو بەکوڕی کورد بکات داواکاری زۆری هەیە بەڵام بۆ شوکردن بەبیانیەکان داواکاریان نابێت.

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close