ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: هه‌زاران كۆچبه‌ر كه‌مپێكیان چۆڵ كرد و ئاگریان تێبه‌ردا

هه‌زاران كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، كه‌مپه‌كه‌یان چۆڵ كرد و به‌ره‌و شاری میتیلینی به‌ڕێ كه‌وتن.

 

به‌ پێی زانیریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌مپی مۆریا خرابوه‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌نابه‌رێك تووشی كۆرۆنا بوبوون، دوای كاتژمێر 9ی شه‌و، په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كان هێرشیان كرده‌ پۆلیسكان و كه‌ره‌نتینه‌یان شكاند، به‌ جانتا و منداڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و شاری میتیلینی به‌ڕێ كه‌وتن.

دوای كاتژمێڕ 2ی به‌ره‌به‌یانی نزیكه‌ی 4.000 بۆ 5.000 په‌نابه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان ئه‌فغانین، له‌ گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیان كه‌مپی مۆریایان چۆڵ كرد و ئاگریان تێبه‌ردا و به‌ره‌و ناوچه‌ی میتیلینی به‌ڕێ كه‌وتن. پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌په‌له‌ ئاگادار كرانه‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ڕێگه‌ی نێیوان كه‌مپ و شاره‌كه‌ ڕێگریان لێ كراوه‌ و ڕێگه‌یان پێناده‌ن بگه‌نه‌ ناو شاره‌كه‌ چونكه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ببنه‌ هۆكاری ته‌شه‌نه‌ كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا . هه‌روه‌ها به‌ بڕیاری وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان تا 16\9 پێویسته‌ كه‌مپو مۆریا كه‌ره‌نتینه‌ بێت.

 

لێره‌فا ساته‌وه‌ختی چۆڵ كردنی په‌نابه‌ره‌كان ببینه‌

 

 

ئاگر گرتنی ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مۆریا كه‌ وه‌ك باس ده‌كرێت نیوه‌ی كه‌مپه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close