په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ڕێكه‌وتن بۆ دابه‌شكردنی 400 په‌نابه‌ری یۆنان

به‌رلین و پاریس ڕێكه‌وتن له‌ سه‌ر پلانێك بۆ دابه‌شكردنی 400 په‌نابه‌ری دورگه‌ی لێسڤۆس به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا

 

ڕاوێكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركل و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن ئهمڕۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌ سه‌ر پلانێكی هاوبه‌ش بۆ دابه‌شكردنی 400 په‌نابه‌ری منداڵى خوارد ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بێ دایك و باوك له‌ كه‌مپی مۆریا به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی Deutsche Welleی تا درنه‌گانی ئه‌مشه‌و چۆنیه‌تی پلانی دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن ئانگێلا مێركل ئاشكرا ده‌كرێت.

تا ئێستا دیاری نیه‌ كام منداڵانه‌ دابه‌ش ده‌كرێن و به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، نزیكه‌ی 1.200 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بێ دایك و باوك هه‌ن كه‌ پێویسته‌ دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌كراوه‌ كه‌م په‌نابه‌رانه‌ هه‌ڵده‌بژێرێن.

ڕێكخراوی Red Cross: پێویسته‌ په‌نابه‌ره‌كان ده‌باشبكرێن

Francesco Rocca سه‌رۆكی ڕێكخراوی Red Cross، ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ كرێزێكی گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مپی مۆریا چۆڵ بكات و په‌نابه‌ره‌كانی به‌ وه‌ڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش بكات.

 

میچۆتاكیس و مێركل له‌ سه‌ر مۆریای له‌ ڕێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه‌ گفتوگۆیان ئێنجامدا

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مۆریا، ڕاێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌ ڕێگه‌ی ته‌لیفۆنه‌وه‌ باسی دۆخه‌كه‌یان كرد و مێركل به‌ میچۆتاكیس گوت، ئه‌ڵمانیا چی ده‌توانێ بكات تاكو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا چۆڵ بكرێن له‌ ئێستادا كه‌ تووشی كاره‌سات بوون.

میچۆتاكیس داوای له‌ مێركل كرد به‌شێك له‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ یۆنان وه‌ربگرێت. له‌ وه‌ڵامدا، ، مێركل ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ر نیه‌ بۆ دۆخه‌كه‌ و پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كاری زیاتر بكات تاكو جارێكی دیكه‌ ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی مۆریا ڕوونه‌داته‌وه‌.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close