کوردستان

هەولێر.. دوو هاوسەر ڕووداوی هاتووچۆ لەنێوانیان ڕوویدا

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: دوو هاوسەری شاری هەولێر هەوڵیان دا کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان بە ئۆتۆمبێل تاقیبکەنەوە و لەئەنجامدا ڕووداوی هاتووچۆ دروستبوو لەنێوانیان.

فازل حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە “کاتژمێر 30و4ی سەر لەئێوارەی دوێنێ یەک شەممە لەسەر رێگای هەولیر پیرمام لەدەروازەی شاری زێرین دوو ئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی گێلی ویارس پێکیان دادا کە هەردووکیان هاوسەری یەکترن”.

دەربارەی چۆنیەتی ڕودانی ڕوداوەکە وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕوونیکردەوە “لەکاتی لێکۆلینەوە لەروداوەکە دەرکەوت کەهەردوو شوفێرەکە ژن ومێردی یەکترن وەکێشەی کۆمەلایەتیان هەبوە پێشتر، ئەمرۆ کاتێک پیاوەکە چۆتە مال بۆ بینینی منالەکانی دوبارە کێشە لەنێوانیان دروست بووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە “دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان ئافرەتەکە لەمال چۆتە دەرەوە بۆ چونە بنکەی پۆلیس بۆ سکالا نوسین، پیاوەکەش هەولی داوە کەرایبگرێت بەلام سەرکەوتو نەبوە بۆیە هەولی دابو بەئوتومبێل بشکێنێتەوە سەری بۆ راگرتنی لەئەنجامدا خۆی کێشابو بەدواوەی لای شوفێری ئوتومبێلەکەی هاوسەری، وایکردبو کۆنترۆل لەدەستبدات”.

فازل حاجی ئاماژەی بەوەشکردووە “ڕوودانی ڕووداوەکە نەبووەتە هۆی ئەوەی ئاشت ببنەوەو هەردوولا لەسەر کێشەکانیان بەردەوام بون وە شوفێرە ئافرەتەکە سەرەرای کێشەکانی پێشوتری داوای قەرەبوی زیانەکانیشی کرد کەبەر ئوتومبێلەکەی کەوتبوو، بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیشی سکاڵای تۆمارکرد”.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close