په‌نابه‌ران

وه‌زیرێكی یۆنان به‌ تووندی په‌یامێك ئاراسته‌ی په‌نابه‌رانی مۆریا ده‌كات

وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆئیدیس، هه‌ڕه‌شه‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌مپی مۆریا ده‌كات كه‌ ئاژاوه‌ ده‌گێڕن و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌بنه‌وه‌.

دوای سوتاندنی كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێشڤۆس. حكومه‌تی یۆنان به‌ هاوكاری چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا، به‌په‌له‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌، كه‌مپێكی نوێی ئاماده‌ كرد كه‌ ده‌توانێت نزیكه‌ی 3.000 په‌نابه‌ر بگرێته‌ خۆی. به‌ڵام 4 ڕۆژ ده‌بێت په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كان خۆپیشاندان ئێنجام ده‌ده‌ن و ڕووبه‌ڕووی پۆلیس ده‌بنه‌وه‌ و گرژی و ئاڵۆزی دروست ده‌كه‌ن، ڕازی نین ڕوو له‌و كه‌مپه‌ نوێیه‌ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆئیدیس، له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی یۆنان به‌ تووندی ڕایگه‌یاند:

هه‌زاران پۆلیس له‌ ئاماده‌باشیدان له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كان و پاراستنی ژیانی په‌نابه‌ره‌كانیش كه‌ له‌ ئێستادا له‌ شه‌قامه‌كاندا ڕژاون.

ئێمه‌ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌، توانیومانه‌ كه‌مپێكی كاتی دروست بكه‌ین كه‌ هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌كی تێدایه‌. داوا له‌ هه‌موو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان ده‌كه‌م، واز له‌ ئالۆزی بێنن و بێن پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن و دواتر بێنه‌ ناو ئه‌و كه‌مپه‌.

لێره‌دا، ئه‌مه‌وێت ئاگاداریه‌كیش ڕابگه‌یه‌نم بۆ ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ وا ده‌زانن ده‌توانن كێش و گرفت بۆ حكومه‌تی یۆنان و دیمۆكراسی یۆنان دروست بكه‌ن. ئه‌مه‌وێت پێیان بڵێم كه‌ دیمۆكراسی یۆنان زۆر به‌هێزه‌ و له‌ هیچ په‌نابه‌رێكیش ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین، كه‌ هان به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌ده‌ن ڕوو نه‌كه‌نه‌ ئه‌م كه‌مپه‌ و ئێستا بوونه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كه‌ و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ په‌نابه‌ران بێنه‌ ناو ئه‌م كه‌مپه‌.

پێیان ده‌ڵێم به‌ تووندی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ واز له‌م گرژی و ئاڵۆزیه‌ بێنن. دووپاتی ئه‌كه‌مه‌وه‌، دیمۆكراسی یۆنان زۆر به‌هێزه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ده‌كات، به‌ تووندی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، له‌ نێو 13.000  په‌نابه‌ری كه‌مپی مۆریا، تا ئێستا ته‌نها 300 په‌نابه‌ر وازیان له‌ خۆپیشاندانه‌كان هێناوه‌ و ڕوویان كردۆته‌ ئه‌و كه‌مپه‌ نوێیه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close