په‌نابه‌رانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ئاگر كه‌وتنی كه‌مپی مۆریا له‌ لایه‌ن په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كانه‌وه‌

4 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی ده‌ستگیر كراون به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگریان گرتۆته‌ كه‌مپی مۆریا و ته‌واوی كه‌مپه‌كه‌یان سوتاندووه‌

 

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه‌ دانیشتووی كه‌مپی مۆریان، به‌ پلانه‌وه‌، ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كه‌مپی مۆریا به‌ مه‌به‌ستی سوتاندنی كه‌مه‌په‌كه‌.

هه‌روه‌ها له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌دا په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌ی جیا جیای كه‌مپی مۆریا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ته‌واوی كه‌مه‌په‌كه‌ بگرێته‌وه‌. یه‌كێكیان به‌ كارتۆن ئاگری زیاتر ده‌كاته‌وه‌ و هاوكاری ده‌كات، ئاگره‌كه‌ زوو بڵاوه‌ی پێ بكرێت.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی یۆنان، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ هاوكاری پۆلیسی كردووه‌  و توانیویانه‌ 4 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ دوو كه‌سیان منداڵى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن و بوون به‌ هۆكاری سوتاندنی ته‌واوی كه‌مپی مۆریا و ده‌ركردنی 12.000 په‌نابه‌ر بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ پێی پۆلیسی یۆنانی، یه‌كێك له‌و منداڵه‌نه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌ و بێ دایك و باوكن، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ سوتاندن و بڵاو كردنی ئاگره‌كه‌.

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ئاگر كه‌وتنی كه‌مپی مۆریا

وه‌ك لاو كراوته‌وه‌ تا ئێستا 4 ئه‌فغانی ده‌ستگیر كراون كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئاگر كه‌وتنی كه‌مپی مۆریا، دوو كه‌سیان له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس ته‌مه‌نیان 19و 20 ساڵه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌یان ته‌مه‌نیان  17 ساڵه‌ له‌ باكوری یۆنان له‌ ساڵۆنیك و ناوچه‌ی ئێكاتێرینی ده‌ستگیر كران، چونكه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بوو و بێ دایك و باوك بوون ، به‌په‌له‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ی مۆریا، ڕێوانه‌ی كه‌مپێكی ئه‌مینتر له‌ شاری ساڵۆنیك كران.

وه‌زیری په‌راستنی هاوڵاتیانی یۆنان ئه‌مڕۆ بۆ میدیاكام ڕایگه‌یاند:

تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كران. 5 په‌نابه‌رن، 4  كه‌سیان ده‌ستگیر كراون و به‌دوای پێنجه‌میان ده‌گه‌ڕێین. پۆلیسی یۆنان زۆر به‌ هێمنانه‌ و زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌ كرد و كۆتایی هێنا به‌ سیناریۆكانی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ده‌یانگوت، په‌نابه‌ره‌كان بێ تاوانن.

پێویسته‌ په‌نابه‌ره‌كان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ واز له‌ خۆپیشاندان بێنن و ڕوو له‌م كه‌مپه‌ نوێیه‌ بكه‌ن. له‌وه‌ دڵنیابن. دورگه‌ی لێسڤۆس تواناو به‌رگری كردنی دروشمی دیكه‌ی نه‌ماوه‌. پێویسته‌ به‌ سیته‌مێكی تووند مامه‌ڵه‌ بكه‌ین. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌، یاسا ئه‌منی و ژیان و ته‌ندروستی سه‌رده‌كه‌ون.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close